ئیسرائیل لەشەڕی 40 ڕۆژەدا بەنهێنی هێزی سەربازی و هەواڵگری لەئازەربایجان جێگیرکردوە

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 218 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سی ئێن ئێن بە پشتبەستن بە زانیاری سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردەوە، ئیسرائیل لە کاتی جەنگی ٤٠ ڕۆژەدا بە نهێنی یەکە سەربازی و هەواڵگرییە دەستەبژێرەکانی ڕەوانەی ئازەربایجان کردووە.


 ئەم هەنگاوە بەشێک بوو لە تۆڕێک لە بنکە نهێنییەکان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بۆ ئاسانکاری ئۆپەراسیۆنەکان دژی کۆماری ئیسلامی بەکاردەهێنران.

ئەم هێزانە لە چەند خاڵێک لە باشووری ئازەربایجان و تەنیشت سنووری باکووری ئێران و بە دووری ٩٦ کیلۆمەتر لە شاری تەبرێز جێگیر بوون.

سەربازگەکانی ئازەربایجان یەکێک بوون لەو زنجیرە شوێن و بنکانەی ئیسرائیل کە بەنهێنی لە وڵاتانی دیکەی وەک عێراق و ئیمارات و سۆمالیلەندا  بوونی هەبوو.

گێرشۆن کۆگان، پسپۆڕی ئێران لە سەنتەری بیگین-سادات بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان، پێش شەڕی ئێران نووسیبووی کە ستراتیژی ئیسرائیل لە ئازەربایجان بێدەنگانە کاردەکات لەسەر گواستنەوەی چەک و هاوکاری هەواڵگری و وابەستەیی درێژخایەنی تەکنەلۆژی لە کەرتی ئاسایشدا.

لە لایەکی دیکەوە ئەم پەیوەندییە ڕێگە بە ئازەربایجان دەدات کاریگەری لۆبی ئیسرائیل لە واشنتۆن بەکاربهێنێت.

بەپێی وتەی جوشوا کۆچرا، شرۆڤەکاری باڵا لە گروپی قەیرانەکان:، ئازەربایجان تادێت هەوڵدەدات خۆی وەک زلهێزێکی ناوچەیی جێگیر بکات و بەشێک لەو ڕۆڵەش ئەوەیە کە وەک پردێک لە نێوان ئیسرائیل و دەوڵەتانی عەرەبی و دەوڵەتانی دیکەدا مامەڵە بکات.