هۆشداریدەدرێت دوای مۆندیال ئەمریکا هێرشێکی گەورە بکاتەسەر ئێران

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1292 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمیر حوسێن سابتی، پەرلەمانتاری توندڕەوی ئێرانی هۆشداری داوە کە ئەمریکا ڕەنگە دوای کۆتاییهاتنی یارییەکانی مۆندیال هێرشێکی توندتر بکاتە سەر ئێران بە ئامانجی گۆڕینی وڵاتەکە بۆ "غەزەیەکی تر". 

 
سابتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندووە کە پێویستە تاران خۆی بۆ سیناریۆی شەڕێکی داهاتووی ئەمریکا ئامادە بکات.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کردووە کە محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان، نوێنەری ڕێپێدراوی ڕێبەرایەتی ئێران نییە لە دانوستانەکاندا، بەڵکو لەلایەن سەرۆک کۆمار مەسعوود پزیشکیانەوە بەربژێر کراوە.

 هەروەها جەختی کردۆتەوە کە لە گفتوگۆکانی ئیسلام ئاباددا هێڵە سوورەکانی ڕێبەرایەتیی بەزێندراون و ئەمەش بووەتە هۆی ڕاگرتنی ئەو ڕێوشوێنانە.
سابتی لە بەشێکی تری قسەکانیدا ڕەخنەی توندی ئاراستەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە کردووە و وتویەتی کە دەبوو دوای کوژرانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی ئێران، هەنگاوی پەرەسەندنی سەربازی بنرێت و ناوچەکە ئاگر تێبەردەرێت و گەرووی هورمز دابخرێت، نەک تەنها گرنگی بە ڕێکارە یاساییەکانی هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێ بدرێت.