شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت به‌شارپرێس دراون، له‌شارى دهۆك ئاگر له‌كافتریایه‌كى ناسراوى شاره‌كه كه‌وتوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س سوتاون‌و تیمه‌كانى به‌رگریى شارستانیش سه‌رقاڵى كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كانى شارپرێس ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌و كافتریایه‌ى ئاگره‌كه‌ى تێدا كه‌وتوه‌ته‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر چیاى (زاوا) له‌شارى دهۆك.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كان، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژه به‌برینداربون‌و سوتانى سێ بەهۆی ئاگرەکەوە ده‌كه‌ن كه له‌ناو كافتریاكه‌دا بون.
باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، تیمەکانی بەرگریی شارستانی له‌ئێستادا گەیشتونەتە شوێنى ئاگره‌كه‌و هه‌وڵى کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە ده‌ده‌ن، به‌ڵام هۆكارى ئاگره‌كه تائێستا نه‌زانراوه.