هه‌رێمى كوردستان له‌قه‌رزێكى ئه‌مریكا سودمه‌ند ده‌بێت

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1328 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم ئاشكرایده‌كات، بانکی نێودەوڵەتی ڕازیبوه‌ به‌تەرخانکردنی 80 ملیۆن دۆلار بۆ ڕێگه‌وبانه‌كانى هەرێمی کوردستان، ده‌شڵێت، "ئه‌و پاره‌یه‌ له‌دوو پڕۆژه‌ى ڕێگه‌وبانى دهۆك‌و سلێمانیدا خه‌رجده‌كرێت".


وه‌كو وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا نوسیویه‌تى، "ئەو پارەیەی بۆردی بانکی نێودەوڵەتی لەواشنتۆن ڕەزامەندیداوە بۆ دوو پڕۆژەی ڕێگاوبانە لەپارێزگاکانی سلێمانی‌و دهۆک".

وەزارەته‌كه‌ نوسیویه‌تى، "بانکی نێودەوڵەتی بەفەرمی بڕیاریداوه‌ بەپێدانی قەرز بەبڕی 900 ملیۆن دۆلار بەعێراق، لەو چوارچێوەیەدا پڕۆژەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم، بەگوژمەی نزیکەی 80 ملیۆن دۆلار لەقەرزەکەدا پەسەندکراوە".

وتوشیه‌تى، "ئەو پارەیەی تەرخانکراوە بۆ پڕۆژەی ئەپگرەیدو فراوانکردنی ڕێگای سلێمانی - چەمچەماڵ - کەرکوک، بەشی تاسڵوجە بۆ بانی مەقان، بەدرێژی 50 کیلۆمەتر، هاوكات ئەپگرەیدو فراوانکردنی ڕێگه‌ی گرشین – سحێلا، بەدرێژی 22 کیلۆمەتر، لەگەڵ دروستکردنی یەکتربڕی گرشین لەپارێزگای دهۆک".