شارپرێس:
لەپێشهاتێکی سیاسیی گرنگدا بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، وەزارەتی دەرەوەی سویسرا بەفەرمی ڕایگەیاند، سەرجەم وهفدهكانى کۆماری ئیسلامی ئێرانو ئەمریکاو لایەنە نێوەندگیرەکان گەیشتونەتە ناوچەی "بێرگنستۆک"، دهشڵێت، "ئەم کۆبونەوە چاوەڕوانکراوە بەمەبەستی ڕەخساندنی زەمینەیەک بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەنێوان واشنتۆنو تاراندا بەڕێوەدەچێت".
بهگوێرهى بەیاننامەی فەرمی دەرەوەی سویسرا، هەموو ڕێکارە لۆجیستیو ئەمنییەکان کۆتاییانهاتوە بۆ دەستپێکردنی ئەم خولە نوێیەی دانوستانەکان، هاوكات گەیشتنی هاوکاتی وهفدهكانى هەردوو وڵاتی ناکۆک، نیشانەی بونی ویستێکی جدییە بۆ دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش، ههروهها لایەنە نێوەندگیرە نێودەوڵەتییەکان (کە سویسراو چەند وڵاتێکی دیکە سەرپەرشتیدەکەن) هەوڵدەدەن بۆ نزیککردنەوەی ڕوانگەی هەردولا لەسەر دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان".
ئهوهش هاتوه، "ناوچەی "بێرگنستۆک" لەسویسرا بەهۆی دورەپەرێزییو لایەنی ئەمنیی توندەوە، هەمیشە وەک ناوەندێکی نمونەیی بۆ یەکلاییکردنەوەی قەیرانە گەورەکانی جیهان بەکارهاتوە".
چاودێرانی سیاسیی پێیانوایە، ئەم خولەی گفتوگۆکان لەکاتێکی زۆر هەستیاردادێتو دەکرێت ببێتە دەروازەیەک بۆ کەمکردنەوەی سزاوو گرژییە سەربازییو ئابورییەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، جیهان بەگرنگییەوە دەڕوانێتە ئەنجامی ئەم دانوستانانە، چونکە هەر جۆرە پێشکەوتنێک تێیدا، ڕەنگدانەوەی ئەرێنی بەسەر سەقامگیریی سیاسییو ئابوریی ناوچەکەدا دەبێت.
