بارزانى له‌قه‌ڵاچوالانه‌وه‌ داواكاریه‌ك ئاراسته‌ى پێشمه‌رگه‌و عه‌لى زه‌یدیى ده‌كات

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2748 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه‌ هاوكات فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزى پێشمه‌رگه‌-شه‌ په‌یامێك ئاراسته‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ده‌كات‌و داوایان لێده‌كات، هیچكات نه‌بنه‌ هۆكارێك بۆ تێكدانى ڕیزه‌كانى ناوخۆ له‌هه‌رێمى كوردستان، له‌په‌یامێكیشدا بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ڵێت، "پێویسته‌ ئەرکە دەستوریى‌و فیدراڵییەکان بەرامبەر پێشمەرگە جێبەجێبکه‌ن، بەتایبەت لەڕوی دابینکردنی چەک‌و پێداویستییە سەربازییەکان".


نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان‌و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگە، لەئاهەنگی دەرچونی خولی 5ی پێگەیاندنی ئەفسەران لەکۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالانه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، "هێزو مانەوەی هەرێم کاتێک مسۆگەر دەبێت، ئێمە لەناوخۆماندا تەبابین‌و بەرژەوەندیی گشتیی بخەینە پێش بەرژەوەندییە تایبەتییەکان".

سه‌رۆكى هه‌رێم جه‌ختیكرده‌وه‌، "ئاڵنگاری‌و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئەوەمان لێدەخوازێ هەرچی زوە پرۆسەی یەکگرتنەوەی هێزه‌كانى پێشمەرگە خێراتر بکەین".

له‌به‌شێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌یدا وه‌ك فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزى پێشمه‌رگه‌و سه‌رۆكى هه‌رێم بارزانى داواكاریه‌كى به‌په‌له‌ى ئاراسته‌ى عه‌لى زه‌یدیى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردو ڕایگه‌یاند، "پێویستە حکومەتی فیدراڵ هەموو ئەرکە دەستوریى‌و فیدراڵییەکانی بەرامبەر پێشمەرگە جێبەجێبکات، بەتایبەت لەڕوی دابینکردنی چەک‌و پێداویستییە سەربازییەکان".

وه‌كو وتى، "ئێمە لەعێراقدا چارەنوسمان یەکە، بۆیە چاوەڕێین لەسەر دەستی عەلی زەیدی گرفتەکانی نێوانمان چارەسەرببن، ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌به‌رچاوبێت، ئێمه‌ وه‌ك هه‌رێمێكى فیدراڵى ده‌ستوریى دانپێدانراو، بڕیارمانداوه‌ كار له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵى بكه‌ین، هه‌موو پێشكه‌وتن‌و ئاڵه‌نگاریه‌كانیشمان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌ریه‌كه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕێى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانین".

بەپەلە