شارپرێس:
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی كۆتاییهاتنی كاره‌كانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه لهدۆسیهكهی د.عه‌بدولـله‌تیف سه‌له‌فی ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت،"ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كرا".
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی لهڕونكردنهوهیهكدا ڕایگه‌یاند كهلهسۆنگهی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به‌ڕای گشتی و ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان، سه‌باره‌ت به لێكۆڵینه‌وه له‌كه‌یسی مامۆستا (د. عه‌بدولله‌تیف ئه‌حمه‌د مسته‌فا)، زانكۆمان كاره‌كانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆتایی پێهێنا.
هاوكات دەشڵێت، پێشنیاره گونجاوه‌كانی خۆی، به شێوازێك كه به‌رژه‌وه‌ندیی خوێندكاران و پرۆسه‌ی ئه‌كادیمی له چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كاندا بپارێزێت، ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنیان.
ئەمە لەكاتێكدایە، د.عەبدولـلەتیف ئەحمەد ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەدورخستنەوەی لەزانکۆی سلێمانی دەکەن و دەڵێت،" پێگەی من لای خوایە نەک ناحەزانم ".