وەزارەتی دارایی لەبارەی پشكی هەرێم لەبودجەدا هاتەدەنگ

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 751 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی فیدراڵ لەحەوت ساڵی ڕابردودا تەنها لە ( ٤٢٪) پشكی هەرێمی لەبودجە ناردوە.  


وەزارەتی دارایی و ئابوری چەند خشتەیەكی بڵاوكردوەتەوە كە تیایدا ئەوە ڕونكراوەتەوە، لە ەوت ساڵی ڕابردودا لەساڵی ( 2019 تا 2025 ) لەكۆی زیاتر لە (79) ترلیۆن دینار كەپشكی هەرێم بوە دوای دەركردنی خەرجیەكانی سیادی و حاكیمە، حكومەتی فیدراڵ تەنها ( 33 ) ترلیۆن دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران ناردوە.
هاوكات هەر بەگوێرەی خشتەكان، زیاتر لە ( 48 ) ترلیۆن دیناری لەپشكی هەرێم بڕیوە، ئەوە جگە لەوەی هیچ بڕە پارەیەكی بۆ خەرجیەكانی بەكارخستن و وەبەرهێنان نەناردوە.