كۆنفڕانسی زمانی كوردی لەئامەد بەڕێوەدەچێت

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 181 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 شارپرێس:

ڕێكخراوەكانی زمانی كوردی لەژێر درووشمی 'لە ستاتۆوە تاوەكو پەروەردە، چوارچێوەیەكی نوێ بۆ دانوستان' لە شاری ئامەدی باكوری كوردستان كۆنفرانسێكیان سازكردووە و چەند رۆژێك دەخایەنێت.

كۆنفرانسەكە لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە و زۆرێك لە ئەندام و بەڕێوەبەرانی پارتە سیاسییەكان، ڕێخكراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێكخراوەكانی تایبەت بە زمانی شارەكانی باكوری كوردستان و توركیا بەشداری لە كۆنفرانسەكەدا دەكەن.

هەروەها لە كۆنفرانسەكەدا پانكارت بە زاراوەكانی كرمانجی، زازاكی و سۆرانی و پانكارتی تایبەت بەخۆشویستنی زمان، خۆشویستنی وڵاتە، خۆشویستنی وڵات خۆشویستنی خۆبوونە دانران.

لای خۆیەوە جێگری هاوسەرۆكی دەم پارتی تەیب تەمەل لەسەر دانوستان بۆ چارەسەركردنی كێشەی زمانی كوردی وتی "وەكو دەم پارتی و سیاسەتی دیموكراتیك چەندە گرنگی بدەنە بەكارهێنانی زمان، هێشتا كەموكوڕییان هەیە، نابێت زمان پشتگوێ بخەین. لەم مژارەدا وەكو سیاسەتمەدار ئێمە كەموكوڕیمان هەیە. لە ڕووی ستاتۆوە هێشتا بندەستین. گەلی كورد هێشتا ئازادیی خۆی بەدەستنەهێناوە. بۆ كورد زمان بنەمای ناسنامە و بوونە. وەكو بەڕێز ئۆجالان وتوویەتی خەنجەری لەناوبردنە لە پشتماندا. پێویستە ڕێز و بەهای زمان بزانین."