ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێكردنەوەی هێرشەكان بۆ سەر لوبنان و ئێران دەكات

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 354 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 شارپرێس:

ئیال زامیر سەرۆكی ئەركانی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: ئامادەین ئەگەر پێویست بكات بە خێرایی ئۆپەراسیۆنەكان لە هەردوو وڵاتی لوبنان و ئێران دەستپێبكەینەوە.

زامیر سەبارەت بە حیزبوڵا وتی، "حیزبوڵا ماندوو بووە، چەكدارەكانیشی لەژێر زەویدا گیریان خواردووە، هێزەكانمان كۆنترۆڵی ناوچەكەیان كردووە و لە ئامادەباشییەكی بەرزدان بۆ دەستپێكردنی هێرشی خێرا". 

سەبارەت بە ڕێككەوتن لەگەڵ لوبنان، ئاماژەی بەوەشكرد، "دەمەوێت پێزانینی قووڵی خۆم بۆ لیواكان و فیرقە و فەرماندەیی باكور دەرببڕم بۆ دەستكەوتەكانیان و بۆ سەركردایەتیكردنی ئەو هەنگاوانەی كە لە ئەنجامدا ئەم ڕێككەوتنەیان لێكەوتەوە".

هەروەها ئاماژەی بەوەكرد، "ئەو ڕێككەوتنەی لەگەڵ حكومەتی لوبنان واژۆ كراوە مێژوویی و بەرچاوە. هێزی ئۆپەراسیۆنی و دەستكەوتە سەربازییەكانی ئیسرائیل لە چەند مانگی ڕابردوودا هەلومەرجی بۆ ئەمە ڕەخساندووە. ئێمە پابەندی ڕێككەوتنەكە دەبین و كار بۆ دەستەبەركردنی سەركەوتنەكەی دەكەین. تاقیكردنەوەی رەوشەكەش ئێستا كردەوەی هەردوولایە، و قۆناغی داهاتوو ڕێڕەوی داهاتوو دیاری دەكات".