شارپرێس:
دوای لێدوانەکانی مەسعود حەیدەر
لەبارەی دیارنەمانی بڕی 140 ملیار دۆلار لە بودجە سێ ساڵییەکەی عێراق،
پەرلەمانتارێک داوا لە داواکاری گشتی دەکات لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکات.
محەمەد جاسم خەفاجی، ئەندامی
لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی داواکاری گشتی عێراق
دەکات و دەڵێت،" بەپێی ماددەی 61ی دەستور و ماددەکانی (15 ، 27/ بڕگەی حەوتەم، 29) لە یاسای ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ساڵی 2018، سیدییەکتان بۆ رەوانە دەکەین کە تێیدا مەسعود حەیدەر، بریکاری
پێشوی وەزارەتی دارایی لەلێدوانێکدا باس لە دیارنەمانی بڕی 140 ملیار
دۆلار لە بودجەی سێ ساڵییەکەی عێراق دەکات ".
ئەو پەرلەمانتارە داوا لە
داواکاری گشتی دەکات رێکاری یاسایی لەوبارەیەوە بگرێتەبەر و بەدواداچون بۆ ئەو
بابەتە بکات.