شارپرێس:
هاوپەیمانی عەزم رایگەیاند، بە وردی
چاودێری دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە دەستگیرکردنی موسەننا سامەرائی دەکەن، داواش لە لایەنە سیاسیەکان و دەزگاکانی راگەیاندن دەکات پێش رێکار و بڕیارەکانی دادگا نەکەون.
هاوپەیمانی عەزم
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بە وردی چاودێری دوایین پێشهاتەکانی
تایبەت بە دەستگیرکردنی موسەننا سامەڕائی و ژمارەیەک ئەندام و سەرکردەی هاوپەیمانێتییەکە دەکەین و پێویستە بەپێی دەستور و یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە بکرێت، بەجۆرێک کە
بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بێت و مافی هەموو لایەنەکان پارێزراو بێت ".
هاوپەیمانی عەزم دەشڵێت،" بەتەواوەتی
رێز لە دادگانی عێراق دەگرین و متمانەمان بە دامودەزگا دەستورییەکانە، پابەندیشین
بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەچوارچێوەی یاسا
کارپێکراوەکاندا، ئەوەش لەپێناو دەرخستنی راستییەکان و چەسپاندنی دادپەروەری
".
لەکۆتایی پەیامەکەیدا هاوپەیانی
عەزم رایگەیاند،" موسەننا سامەڕائی بەدرێژایی مێژۆیی خۆی بە هەڵوێستە
نیشتیمانییەکانی ناسراوەو بەردەوام پەرۆش بوە بۆ فەراهەمکردنی لێکتێگەیشتن و هاوبەشییەکان
لەنێوان پێکهاتەکانی عێراقدا، هەمیشەش وتارەکانی دابەشبکاری و تایفەگەری
رەتکردوەتەوە ".
