له‌13 كاتژمێردا ئۆكرانیا 92 فڕۆكه‌ى ئاراسته‌ى ڕوسیا كردو ڕوسیاش وه‌ڵامده‌داته‌وه‌

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1343 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند، لەماوەی 13 کاتژمێردا، 92 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانییان لەئاسمانی چەند هەرێمێکی ڕوسیاو ئاوەکانی دەریای ئازۆفدا تێکشکاندوە.


وەزارەتەکە لەبەیاننامەیەکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌، "لەنێوان کاتژمێر 7ی بەیانی بۆ 8ی شەو بەکاتی مۆسکۆ، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی، توانیویانە 92 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانی لەسەر ئاسمانی هەرێمەکانی بێلگۆرۆد، کورسک، لێنینگراد، تڤێر، سمۆلێنسک، پسکۆڤ، کۆماری قرم‌و هەروەها ئاوەکانی دەریای ئازۆف ڕابگرن‌و تێکیانبشکێنن".

پێشتریش لەهەمان ڕۆژدا، وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاندبوو، شەوی ڕابردوو 389 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانییان لەهەرێمەکانی باشوری ڕۆژئاوای وڵاتەکەدا خستوەتە خوارەوە.