شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر ئاشكرایده‌كات، هه‌ریه‌ك له(خورشید لهتیفو حه‌یده‌ر له‌تیف) لەسەر فەرمانی دادگا ده‌ستگیركراون، ده‌شڵێت، "ئه‌و دوو برایه تۆمەتبارن بەشەهیدکردنی پێشمەرگەیەکو هاوڵاتییەکو سوتاندنی کەلوپەلی سەربازیی‌و ڕێگری‌کردن لەپڕۆژەکانی حکومەت لەقەزای خەبات، ئەمەش دوای زنجیرەیەک سکاڵای یاسایی لەلایەن هاوڵاتیانی ناوچەکەوە".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوه، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه لەسەر فەرمانی دادگا، هه‌ریه‌ك لهخورشید ههركىو حه‌یده‌رى براى دەستگیرکراون.
پۆلیس ئاماژه‌ى بهوهشكردوه، "دەستگیرکردنی ئەو دوکەسە دوای هەبونی سکاڵای هاوڵاتیان دێت لەسەرئەوەی کە لەماوەی ڕابردودا بونەتە هۆکاری ئاژاوەگێڕی، کێشە، دەستدرێژیکردنەسەر موڵک‌و ماڵی هاوڵاتیانو موڵکی گشتیی، شەهیدکردنی پێشمەرگەیەکو هاوڵاتییەک، سوتاندنی کەلوپەلی سەربازیی هێزەکانی پێشمەرگە، هاندانی خەڵک دژی یاسا، ڕێگری‌کردن لەپڕۆژە حکومییەکانو هەڕەشەکردن لەژێرخانی ئابوریی لەقەزای خەبات".
پۆلیسی هەولێر وتویهتى، "هه‌ردوو ئه‌وكه‌سه‌ى ده‌ستگیركراون لەماوەی داهاتودا لەسەر ئەم تۆمەتانە دادگاییدەکرێنو دڵنیاییش ده‌ده‌ینه هاوڵاتیان کە سەرو ماڵیان پارێزراوەو یاسا سەروەرەو ڕێگه بەتێکدانی ئاسایش‌و ئارامیی نادرێت".
