شارپرێس:
ئەمڕۆ
تیمی پارێزەرانی دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی سەردانی دادگای سلێمانییان كردوەو
بڕیارە سبەی دوشەممە وەڵامیان بدرێنەوە، لەكاتێكدا زیاتر لەمانگێكە
داوایانكردوە، دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار بگوازرێتەوە بۆ
هەولێر.
تیمی پارێزەران تایبەت بەشارپرێس
ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ وەکو تیمی پارێزەران سەردانی دادگای سلێمانی مان کردو
بەگوێرەی دواین زانیاری ڕەنگە سبەینێ دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی
وەڵامی تیمی پارێزەران بداتەوە سەبارەت بەو سکاڵایەی لەدژی دادگای
تاوانەکانی سلێمانی 2 تۆماریان کردوە.
تیمی پارێزەرانی بەرگری
لەلاهور شێخ جەنگی ڕایدەگەیەنن کە دادنوسەکانی سلێمانی ڕێگری بۆ ڕێکارە
یاساییەکانی دۆسیەی لاهور تاڵەبانی، پۆڵادی تاڵەبانی و گیراوانی لالەزار
دروست دەکەن.
ژینۆ محەمەد، ئەندامی تیمی پارێزەرانی بەرگری لەلاهور
شێخ جەنگی و هاوڕێکانی ڕایگەیاند کە سەبارەت بەو سکاڵایەی کە لەسەر دادگای
تاوانەکانی دوی سلێمانی تۆمار کراوە لەلایەن چەند پارێزەرێکی تیمەکەوە،
بەڵام تائێستا وەڵامی دۆسییەکە نییەو دادنوسەکان ئامادەنین ئینزاری سەرۆک و
ئەندامانی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بەسیفەتی پێداچونەوە بکەن
بەمەبەستی ئەوەی ئاگادار بکرێنەوە کە دوای 24 کاتژمێر لەناردنی هۆشداریەکە
دۆسیەکە یەکلای بکەنەوە.
هەروەها ڕاشیدەگەنێنن کە ئەوان بەڕێکاری یاسایی خۆمان هەستاوین بەڵام ڕێگری دروست دەکرێت بۆمان.
هاوكات،
تیمی پارێزەران داوایان کردوە بەزوترین کات دادگای بەڕێز ڕەزامەندی
بفەرموێت لەسەر یەکلاکردنەوەی سکاڵاکەو ئاگادارکردنەوەیەن لەو بڕیارەی
تێیدا دەردەچێت، بەگوێرەی ئەوەی پێویستە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی
پێویست.
