شارپرێس:
كاتژمێر سێی بەیانی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تاهۆ) لەسەر ڕێگەی سەرەكیی قەزای هاریسە لەباكوری ڕۆژهەڵاتی بەسرە، كۆنتڕۆڵی لەدەستداو خۆی كرد به‌ناو ژماره‌یه‌ك زیارەتكاری ئێرانیی، سه‌رچاوه‌كانیش ڕایده‌گه‌یه‌نن، ژماره‌یه‌كى ئێجگار زۆر قوربانیى هه‌یه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، ئه‌و زیارەتكارانه سه‌رجه‌میان خه‌ڵكى كۆمارى ئیسلامى ئێرانن‌و بەپێ به‌ڕێوه‌بون بەرەو شاری كەربەلا به‌مه‌به‌ستى بەشداریكردن لەڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن، شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كه‌ش وه‌كو باسده‌كرێت له‌ژێر كاریگه‌رى ماده كحولیه‌كاندا شۆفێریى كردوه.
بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەكان، لەئەنجامی ئەو ڕوداوەدا 9 زیارەتكار لەشوێنی ڕوداوەكە گیانیان لەدەستداوەو 12 كەسی دیكەش برینداربون.
سه‌رچاوه ته‌ندروستیه‌كانى به‌سره ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، برینی ژماره‌یه‌ك له‌برینداره‌كان سەختەو بۆ وەرگرتنی چارەسەری خێرا گەیەندراونەتە نەخۆشخانەكانی نزیك لەشوێنی ڕوداوەكە تاوەكو لەژێر چاودێری پزیشكیدابن.