حزبی دیموکراتیش دەنگۆی روبەڕوبونەوە لەنێوان پێشمەرگەکانی رەتدەکاتەوە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 272 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حیزبی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگۆیانە دورن لە راستییەوە کە باس لە دروستبونی گرژییەک لەنێوان پێشمەرگەکانی و برینداربونی پێشمەرگەیەک دەکەن.

حیزبی دیموکراتی کوردستان لەڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت،" هەواڵیک بڵاوکراوەتەوە گوایە لە دۆڵی ئالانە تێکهەڵچونێک لەنێو پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕویداوە و بەوهۆیەوە پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات برینداربوە، حیزبی دیموکراتی کوردستان ئەم هەواڵە ڕەتدەکاتەوە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" نە ئێستا و لە ڕابردوشدا قەت هیچ چەشنە ئاڵۆزی و تێکەڵچونێک لەنێو پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتدا ڕوینەداوە و ئەم هەواڵە ڕاست نییە ".

پێشتر، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردبوو،" لە دوای بڵاوبونەوەی هەندێک هەواڵ و دەنگۆی بێ‌بەڵگە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە تێیدا وتراوە کە گوایە جاسوسێک تەقەی لە ژمارەیەک پێشمەرگەی کۆمەڵە کردوە و برینداری کردون و دواتر هەڵهاتوە، هەروەها ئەندامێک لە ڕێبەرایەتی تێرۆر کراوە، بە ڕوونی ڕایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵانە هیچ بنەمایەکی ڕاستیان نییە و بە تەواوی درۆ و بێ‌بەڵگەن ".