شارپرێس:
پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەڕێکخستنەوەی سیاسەتی دارایی، بەرزکردنەوەی داهاتی نانەوتی بۆ سێ ترلیۆن دینار‌و کەمکردنەوەی خەرجی مانگانەی حکومەت بۆ خوار هه‌شت ترلیۆن دینار، دابینکردنی موچە تا ساڵێکی دیکە هیچ مەترسییەکی لەسەرنابێت، په‌رله‌مانتارێكى كوردیش له‌به‌غداوه زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
سیبان شێروانی ئەندامی په‌رله‌مانى عێراق ئاشکرایدەکات، قەیرانی نەختینەیی ئێستا کاتییەو حکومەت لەڕێگەی پێنج ئامرازی دارایی‌و نەختییەوە، دەتوانێت بەبێ کێشە موچەی فەرمانبەرانی عێراق‌و هەرێم بۆ ماوەی ساڵێک دابین بکات.
شێروانی لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، جەوهەری کێشە داراییەکەی عێراق بۆ پشتپەستنی تەواوی ئابوریی وڵات بەداهاتی نەوت دەگەڕێتەوە، کە ئێستا 90٪ی داهاتی گشتیی پێکدەهێنێت، بەڵام جەختیکردەوە، هیچ مەترسییەک لەسەر موچەی فەرمانبەران لەمساڵدا نییەو دەکرێت لەڕێگەی پێنج ئامرازی سەرەکییەوە قەیرانەکە تێپەڕێنرێت.
وه‌كو ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، یه‌كه‌م ئامرازیان، خستنەڕوی نەختینەی نوێیه، ئەگەری دەرکردنی 20 بۆ 30 ترلیۆن دیناری نوێ هه‌یه لەلایەن بانکی ناوەندییەوە به‌گوێره‌ى پێوەرە ئابورییەکان، دوه‌م ئامرازیش، بەکارهێنانی میکانیزمی گۆڕینەوەی حەواڵە بانکییەکانه بەپارەی کاش لەڕێگەی بانکی ناوەندییەوە بۆ دابینکردنی سیولەی خێرا، هه‌روه‌ها سێیه‌میش پەنابردنه بۆ قەرز كه لایەنە پەیوەندیدارەکان دەتوانن بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانەکان پەنا بۆ قەرزە دەرەکییەکان ببەن.
سه‌باره‌ت به‌ئامرازه‌كانى چواره‌م‌و پێنجه‌میش، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت، "کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان بۆ گەیاندنی خەرجی مانگانەی حکومەت بۆ کەمتر لەهه‌شت ترلیۆن دینار، هه‌روه‌ها پەرەپێدانی سیستەمی باج‌و گومرگ (وەک سیستەمی ئەلیکترۆنی ئاسیکۆدا) بۆ گەیاندنی داهاتی نانەوتی بۆ سێ ترلیۆن دینار لەمانگێکدا".
وه‌كو ئه‌و پەرلەمانتارە وتى، "جێبەجێکردنی ئەم پلانانە پێکەوە، دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق‌و هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی شه‌ش بۆ 12 مانگی داهاتوو بەتەواوی گەرەنتی دەکات، داواشده‌كه‌ین دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغداو هەولێر بەزوترینکات یەکلایی بکرێنەوە تاوەکو ئابوریی وڵات لەڕودانی هەر داڕمانێکی بەردەم نرخی نەوت بپارێزرێت".
