شارپرێس:
ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو بە توندی ئیدانەی هێرشی ئێرانی كرد بۆ سەر كەشتییەكی كۆمپانیای ئادنۆك بە مووشەك لەكاتی تێپەڕاندنی گەرووی هورمزدا.
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات، دووپاتی كردەوە كە ئەم هێرشە پێشێلكارییەكی ئاشكرای بڕیارنامەی 2817ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە كە جەخت لەسەر ئازادی كەشتیوانی دەكاتەوە و بەئامانجگرتنی كەشتییە بازرگانییەكان یان پەكخستنی ڕێگا دەریاییە نێودەوڵەتییەكان ڕەتدەكاتەوە.
وەزارەتەكە جەختی لەوە كردووەتەوە كە بەئامانجگرتنی كەشتییە بازرگانییەكان و كەڵك وەرگرتن لە گەرووی هورمز وەك ئامرازێك بۆ گوشاری ئابوری كردەوەیەكی چەتەی دەریاییە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە و هەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەكە و گەلەكەی و هەروەها بۆ ئاسایشی وزەی جیهانی.