شارپرێس:
لەپەرەسەندنێکی ئەمنیی مەترسیداردا، بەیانی ئەمڕۆ شەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ماڵی ئەندامێکی ڕێبەرایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی لەخاکی هەرێمی کوردستان له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى کردە ئامانج، سه‌ركردایه‌تیه‌كى ئه‌و حزبه‌ش زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
ئەمجەد حوسێن پەنایی ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایگەیاند، سەره‌ڕای زیانە مادیە قورسەکان، هێرشەکە هیچ چەکدارو سەرکردەیه‌كى حزبه‌كه‌ى به‌ئامانج نه‌گرتوه.
وه‌كو سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى زه‌حمه‌تكێشان باسیكردوه، "به‌شانس سه‌ركرده‌و پێشمه‌رگه‌كانمان لەمەرگ ڕزگاریان بوەو سەرجەم ئەندامانی ڕێبەرایەتی‌و هاوڕێکانیان لەئێستادا سەلامەتن".
ئەم هێرشە نوێیە لەکاتێکدایە کە کۆمەڵە دوپاتیدەکاتەوە، بارەگاکانیان لەمدواییانەدا ڕوبەڕوی زیاتر لە 100 هێرشی ئاسمانی بونەتەوە، چاودێرانیش دەڵێن، ئەم چڕبونەوە بێپێشینەیەی هێرشەکان هاوكاته لەگەڵ بەرزبونەوەی ئاستی گرژییەکانی نێوان ئێران‌و ئەمریکا لەناوچەکەدا.