ئێران بەڵێنی كردنەوەی گەرووی هورمزی دا

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 649 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

جێگری سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكرد ئێران پەیوەندی پێوەكردون  و پێیوتون ڕێگا بەتێپەڕینی كەشتییەكان دەدەن.

جەی دیڤانس بۆ كەناڵی فۆكس نیوز وتی: ئێرانییەكان ئازاریان هەیە و دەیانەوێت ئەمە كۆتایی پێبێت، ئیدارەی ئەمریكا كار لەسەر پلانێك دەكات بۆ دڵنیابوون لە تێپەڕبوونی سەلامەتی كەشتییەكان بەناو گەرووەكەدا.

ڕونیشیكردەوە كە پلانەكە پابەندبوونی ئێرانی لەخۆگرتووە كە كەشتییە بازرگانییەكان نەكاتە ئامانج و دەڵێت "ئێمە كار لەسەر پلانێك دەكەین بۆ تێپەڕبوونی سەلامەتی كەشتییەكان و ئەمە پابەندبوونی ئێرانیش دەگرێتەوە كە تەقە لە كەشتییە بازرگانییەكان نەكات".

ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئێمە پێشبینی دەكەین ڕۆیشتنی نەوت و گاز لە كەنداوەوە بە هەمان ئاستەكانی پێش ململانێكان بەردەوام بێت، ئەوە ئێرانییەكان پێیان ڕاگەیاندووین، بەڵام متمانەمان پێی نییە پشتڕاستی دەكەینەوە.