شارپرێس:
بهرپرسانو فەرماندە سەربازییەکانی سعودیە ڕایدەگەیەنن، پێویسته هەنگاوە بەرگرییەکانی وڵاتەکەیان بەچاوی دژایەتیکردنی دەوڵەتی عێراق سەیر نەکرێت، جەختدەکەنەوە، "پەیامی ڕونو ڕاستەوخۆی ئێمه تەنها بۆ سەرکوتکردنی سەرچاوەکانی هەڕەشەو ڕێگریکردنە لەدوبارەبونەوەی هێرشەکان".
حەسەن شەهری كه پلەدارێکی سەربازیی دێرینو خانەنشینى سعودیه وتویهتى، "هەر کاردانەوەیەکی سعودیە دەبێت لەگۆشەنیگای قەبارەی هەڕەشەکەو مافی دەوڵەت بۆ بەرگریکردن لەخۆی سەیر بکرێت، نەک وەک پەرەسەندنی گرژیی لەگەڵ عێراقدا".
وتیشی، "پەیامەکەی سعودیە ئاراستەی سەرچاوەکانی هەڕەشەکە کراوەو ئامانج لێی ڕێگریکردنە لەدوبارەبونەوەی هێرشەکان، هەماهەنگی پاراستنی ئاسایشی نێوان هەردوو وڵات لەچەند ساڵی ڕابردوەوە بەردەوامە، هێشتنەوەی کەناڵەکانی پەیوەندیی نێوان بەغداو ڕیاز-یش پێویستییەکی گرنگە بۆ ڕێگریکردن لەگەیشتن بەقۆناغێک کە تێیدا وەڵامی سەربازیی ببێتە تاکە بژاردە".
ئەو پێیوایە، "جەوهەری ناکۆکییەکە لەنێوان سعودیەو عێراقدا نییە، بەڵکو پەیوەستە بەتوانای دەوڵەتی عێراق بۆ ڕێگریکردن لەگروپە چەکدارەکان لەبەکارهێنانی خاکەکەی بۆ هەڕەشەکردن لەدەوڵەتانی دیکە".
لەلایەکی دیکەوە، محەمەد قوبەیبان كه پلەدارێکی سەربازیی سعودیهیه بهكهناڵى حوڕهى ڕاگهیاندوه، ڕیاز پێشتر لەگەڵ بەغدا باسی ئەو هێرشانەی کردوە کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی عێراقەوە ئەنجامدراون، بهڵام وەڵامدانەوەی عێراق لەڕوانگەی ڕیازهوه، لەئاستی پێویستدا نەبوە".
هاوكات سالم یامی ڕاوێژکاری پێشوی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ئاماژهى بهوهداوه، "حکومەتی عێراق هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعودیەدا بپارێزێت بەبێئەوەی بچێتە ناو ڕوبەڕوبونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ گروپه چەکدارەکاندا، بهدوریشیدهزانم، بەغدا پەنا بۆ ڕوبەڕوبونەوەیەکی سەربازیی بەرفراوان لەگەڵ سعودیهدا ههنگاوبنێت".
پێشیوایه، "ئەگهر عێراق ههنگاوێكى لهو شێوهیه بنێت، لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبونی ململانێیەکی ناوخۆیی کە حکومەتهكه نایەوێت، ڕێڕەوی گونجاوتر بریتییە لەبەردەوامبونی گوشارە ڕامیارییو ئاسایشییەکان لەسەر گروپه چەکدارەکانو لایەنە کاریگەرەکانی پشت ئەم بابەتە، بەمەبەستی ڕێگریکردن لەدوبارەبونەوەی هێرشەکان".
