ئەمریكا دڵنیایی تەواوەتی بەچەند وڵاتێك دەدات

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 226 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیامی وڵاتەكەی ئاڕاستەی ولاتانی كەنداو دەكات و ڕایدەگەیەنێت، بێ خەم بن و مەترسن، ئەمریکا پشتتان بەر نادات، هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران بکەین، بەرژەوەندییەکانی ئێوەش و هاوپەیمانەکانی دیکەمان لەبەرچاو دەگرین.


مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێمە ڕێککەوتنمان لەگەڵ ئێران دەوێت، بەڵام ڕێککەوتنێکمان بەهەر نرخێک بێت ناوێت.

دەشڵێت، ئێمە هەمیشە تێدەکۆشین بۆ ئاشتییەکی بەردەوام و ڕاستەقینە کە ئاسایش و خۆشگوزەرانی ئەمریکا یان هاوپەیمانەکانی تێکنەدات، ئەمریکا قبوڵی ناکات گەروی هورمز بێتە موڵکی هیچ دەوڵەتێک.

ڕۆبیۆ وتیشی، ناهێڵێن باج لەهیچ کەشتییەک کە بەگەروی هورمز تێپەڕێت، وەربگیرێت، چونکە ئەگەر ئێستا وا بکەین،  باج بسەپێندرێت لەهورمز، ئەمە وەکو پەتایەک بۆ ڕێڕەوەکانی دیکەی جیهان دەگوازرێتەوە و سەردەکێشێت بۆ ئاڵۆزی و پشێوی زیاتر.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، وڵاتانی کەنداو و عوممان بەهیچ شێوەیەک پشتگیری لەسەپاندنی هیچ سیستەمێک بۆ وەرگرتنی باج لەگەروی هورمز ناکەن.