ئەو حه‌وت خۆراکەی یارمەتیی باشکردنی سوڕی خوێن دەدەن

تەندروستی

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 961 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پسپۆران ئاماژە بەوەدەکەن کە چەندین ڕێگه‌ هەن بۆ پاراستنی تەندروستیی دڵ؛ لەڕاهێنانی ڕاکردن لەدەوروبەری ماڵەکەتەوە تا سیستەمێکی خۆراکیی کە یارمەتیت دەدات کۆنتڕۆڵی کێشت بکەیت.


هەرچەندە خواردنی میوەو سەوزە هەمیشە بەردی بناغەی پارێزێکی تەندروستە، بەڵام هەندێک جۆری دیاریکراویان وەک پیازو مزرەمەنییەکان (پرته‌قاڵ‌و لیمۆ) ڕەنگە پاراستنی زیاتر بۆ تەندروستیی دڵ‌و دەمارەکانی خوێن دابین بکەن، چونکە ئاوێتەی ڕوەکیی تایبەتیان تێدایە کە دەبنە هۆی باشترکردنی تەندروستیی دەمارەکان‌و کەمکردنەوەی مەترسیی مەینی خوێن.

ئەو میوەو سەوزانە چیین؟
توتڕک‌و شلیک: دەوڵەمەندن بەدژەئۆکسێنەرەکان کە دژی ڕەگە ئازادەکان دەجەنگن‌و هەوکردن کەمدەکەنەوە، خواردنی بەردەوامیان کۆبونەوەی پلااکەکانی خوێن کەمدەکاتەوە کە هۆکارن بۆ توشبون بەجەڵتەی دڵ.

مزرەمەنییەکان: مادەی «فلاڤۆنۆید»یان تێدایە کە دەمارەکانی خوێن خاو دەکەنەوەو دەیانکەنەوە؛ ئەمەش لێشاوی خوێن باشتردەکات‌و مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

ترێ:
سەرچاوەیەکی باشی ئاوێتە دژەئۆکسێنەرەکانە؛ یارمەتی پاراستنی پەستانی خوێنی تەندروست دەدات‌و خێرایی مەیینی خوێن خاو دەکاتەوە.

هەنار:
دەوڵەمەندە بەپۆلیفینۆڵ، بەرهەمهێنانی ئۆکسیدی نیتڕیک بەرزدەکاتەوە کە دەمارەکان فراوان دەکات‌و پەستانی خوێن دادەبەزێنێت.

سەوزە گەڵادارەکان: وەک کەلەرم‌و سپێناخ، نیتراتیان تێدایە کە لەلەشدا دەبێتە ئۆکسیدی نیتریک‌و دەمارەکان خاودەکاتەوە، هەروەها ڤیتامین  Kیان تێدایە بۆ ڕێکخستنی مەیینی خوێن.

سیر: ئاوێتەی «ئەلیسین»ی تێدایە کە ڕێگریی لەکۆبونەوەی پلاکەکانی خوێن دەکات، هەوکردن کەمدەکاتەوەو بەردەبونی خوێنەبەرەکان دەپارێزێت.

پیاز: دەوڵەمەندە بەفلاڤۆنۆیدەکان‌و سیفەتی دژەهەوکردنی هەیە کە یارمەتی کارکردنی دروستی دەمارەکان‌و پاراستنی دڵ دەدات.