مەسعود بارزانی دەچێتە بەغدا

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1623 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرچاوە سیاسییەکان بەربەستەکانی نێوان بەغداو هەولێر دەشکێنن‌و میدیاى عێراقیش باس له‌وه‌ده‌كات، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان، بەمەبەستی هێورکردنەوەی ناکۆکییەکان گەیشتوه‌ته‌ شارى به‌غدا.


كه‌ناڵى سۆمه‌ریه‌ ئەمڕۆ دوشەممە له‌زارى سه‌رچاوه‌كانیه‌وه‌، وردەکاریی سەردانەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی بۆ شارى بەغدا ئاشکرادەکەن.

ئەو سەرچاوانە وتویانه‌، "یەکێک لەهۆکارە سەرەکییەکانی ئەم سەردانە، کردنەوەی کەناڵەکانی گفتوگۆو کەمکردنەوەی ئاستی ناکۆکییەکانی نێوان ناوەندو هەرێمە، بەتایبەتی لەو دۆسیانەی کە زیاتر پێویستییان بەحیکمەتی سیاسی هەیە نەک گرژیی‌و پەرەسەندن".

ئاماژەیان بەوەشکردوە کە "گرنگیی ئەم سەردانە لە بەدیهێنانی سەقامگیریی سیاسیی‌و بەهێزکردنی لێکتێگەیشتنی نیشتمانی لەنێوان هێزە سیاسییەکاندا خۆی دەبینێتەوە".