بومەلەرزەیەكی بەهێز کۆڵۆمبیاى هەژاند

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 312 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 7.4 پلە وڵاتی کۆڵۆمبیاو چەند ناوچەیەکی دیکەی ئەمریکای لاتینی هەژاند.

 
دەستەی روپێوی جیۆلۆجی کۆڵۆمبیا و ئەمریکا، بومەلەرزەکە لە قوڵایی 100 کیلۆمەتر لە ژێر زەویدا رویداوە، چەقی بومەلەرزەکە نزیك ناوچەی سان خۆسێ دێل پالمار بووە لە هەرێمی چۆکۆ لە رۆژئاوای کۆڵۆمبیا.

هێزی بومەلەرزەکە هێندە زۆر بووە کە دانیشتوانی وڵاتانی ئیکوادۆر و پاناماش هەستیان پێکردووە، لە شاری بۆگۆتای پایتەختی کۆڵۆمبیا، بەهۆی دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە و مەترسی داڕمانی باڵەخانەکان، هاووڵاتییان ناچار بوون باڵەخانەکان چۆڵ بکەن و بڕژێنە سەر شەقامەکان.