پەیامێکی بەپەلە لە مەزڵوم عەبدییەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 342 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مەزڵوم عەبدی پەیامێکی لەبارەی گرژییەکانی ئەمڕۆی رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوەو رایگەیاند، کار دەکەم سزادانی ئەو کەسانەی دەستدرێژییان کردە سەر ئاوارە کوردەکانی سەرێکانی.


مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەو دەستدرێژییانە رەتدەکەینەوە کە بەرامبەر خێزانە کوردە راگوازراوەکانی سەرێکانی ئەنجامدرا، لەکاتێکدا گەڕانەوەی ئەو خێزانانە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سوریا بوە ".

مەزڵوم عەبدی باسی لەوەشکرد،" تێگەیشتنمان بۆ کاردانەوەو توڕەیی شەقامی کوردی بەرامبەر ئەو دەستدرێژیکردنە هەیە، لەهەمان کاتتدا داوا لە خەڵکی خۆمان دەکەین دان بە خۆیاندا بگرن و هیچ کارێکی نابەرپرسانە نەکەن و پارێزگاری لە دامودەزگا مەدەنی و ئەمنییەکان بکەن ".

عەبدی دوپاتیشیکردەوە کە لەپێناو پاراستنی مافی ئاوارە گەڕاوەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکەن بۆ سزادانی ئەو کەسانەی تێوەگلاون لەو دەستدرێژییانە.