شارپرێس:
عەمید ڕێبوار عەباس بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتنو گواستنەوەی گەرمیان، بەفەرمانی دادوەری هێزهكانى ئاسایشى ناوخۆ بەتۆمەتی "کەمتەرخەمی لەئەرکدا" دەستگیرکراو بۆ ماوەی 15 ڕۆژ ڕاگیرا تا لەلایەن دادگای سەربازییەوە دادگایی بکرێت.
بهگوێرهى ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس کەوتون، ڕۆژی دوشەممە، عەمید ڕێبوار عەباس بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتنو گواستنەوەی گەرمیان، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی هێزهكانى ئاسایشى ناوخۆ دەستگیرکرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بەشارپرێسی وت، "دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسە باڵایەی پۆلیس لەسەر بنەمای مادەی 37 لەیاسای سزادانی عێراقی بوە کە تایبەتە بەکەمتەرخەمیکردن لەڕاپەڕاندنی ئەرکو بەرپرسیارێتییەکاندا".
بڕیاریشوایه، ناوبراو بۆ ماوەی 15 ڕۆژ بەند بکرێتو دواتر لەلایەن دادگای سەربازیی هێزهكانى ئاسایشى ناوخۆوه دادگایی بکرێت بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەکەی.
هەر بهگوێرهى زانیارییەکان، ئەگەر هەیە لەدادگا تۆمەتەکەی بەسەردابسەپێنرێتو لەپۆستەکەی دوربخرێتەوە، لەئێستاشدا بەشێوەیەکی کاتیی جێگرەوەیەک بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی دەستنیشانکراوە تائەوکاتەی چارەنوسی یاسایی عەمید ڕێبوار یەکلادەبێتەوە؛ یان بەگەڕانەوەی بۆسەر کارەکەی یان دانانی جێگرەوەیەکی هەمیشەیی بۆ پۆستەکەی.