شاندێکی باڵای عێراق دەچێتە سعودیە

عیراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 272 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیارە سبەی پێنجشەممە، شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق بەسەرۆکایەتی عەبدولئەمیر شممەری، بەڕێوەبەری نوسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و حەمید شەتڕی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق سەردانی سعودیە بکەن.


ماڵپەڕی "الحرة" لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردوەتەوە،" شاندەکەی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە کۆدەبنەوەو دوایین هێرشە درۆنییەکانی سەر سعودیە تاوتوێ دەکەن، کە بەرپرسانی ریاز پەنجەی تۆمەت ئاراستەی گروپە چەکدارەکانی عێراق دەکەن ".

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لەو کۆبونەوانە تاوتوێی زیادکردنی هەماهەنگییە هەواڵگرییەکان دەکەن، بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە دوبارەبونەوەی هێرشی سەر سعودیە لەناو خاکی عێراقەوە.

ئەم سەردانەی سبەینێ دوای ئەوە دێت کە چەند رۆژێک پێش ئێستا شاندێکی سعودی بە سەرۆکایەتی خالید بن عەلی حمێدان، سەرۆکی هەواڵگری سعودیە هاتنە بەغدا و و لەگەڵ عەلی زەیدیی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبونەوە.

پێشتر، بڕیاربوو لە 30 تەمموزعەلی زەیدیی سەردانی سعودیە بکات، بەڵام بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و سعودیە بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لەعێراق، زەیدیی سەردانەکەی بۆ ریاز دواخست.