شارپرێس:
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) ئێوارەی چوارشەممە، ڕایگەیاند، لە دوای دەستپێكردنەوەی گەمارۆی دەریایی لە دژی ئێران لە 14ی تەموزەوە، 59 كەشتیی بازرگانییان لاداوە لەڕێڕەوی خۆیان و ئاڕاستەكانیان گۆڕیوە.
سێنتكۆم لە پۆستێكیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێكسی ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەكانی ئەمریكا سێ كەشتییان لەكارخستووە و هەڵیانكوتاوەتە سەر دوو كەشتیی دیكە بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوون بە تەواوی گەمارۆكانەوە.
پێشتریش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كۆنترۆڵی تەواوەتی وڵاتەكەی بەسەر گەرووی هورمزدا دووپاتكردەوە، هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە ئێران بێدەسەڵاتە بۆ ئەوەی هیچ كارێك لەو بارەیەوە بكات.
لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران، ئەمریكا لە قۆناغی یەكەمی گەمارۆكەدا ١٩٤ كەشتیی لادا و ئاڕاستەكەی گۆڕین و ٩ كەشتیشی لەكارخست.