زەیدی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گروپە چەكدارەكان ئامادەیە

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 244 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بە سەركردە سیاسییەكانی وتووە ئامادەیە بۆ ڕوبەڕوبوونەوە و پێكدادان لەگەڵ ئەو گروپە چەكدارانەی چەك دانانێن.

سەرچاوە عێراقییەكان بەئاژانسی فڕانس پرێسیان ڕاگەیاندووە، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بە سەركردە سیاسییەكانی وتووە ئامادەیە بۆ ڕوبەڕوبوونەوە و پێكدادان لەگەڵ ئەو گروپە چەكدارانەی چەك دانانێن و ئەو ماوەیە ڕەتدەكەنەوە كە بۆیان دیاریكراوە تا چەكەكانیان دابنێن و هاوكاری بكەن لەدوای ئەو ماوەیە.

ئەوە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ چوارشەممە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران لە چاوپێكەوتن لەگەڵ فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا سێنتكۆم ڕایگەیاند لە دوای 30ی ئەیلولەوە هیچ هێزێكی بیانی و هیچ هێزێك لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت لە عێراق نامێنێتەوە.