شارپرێس:
ڕاپۆرتێکی تۆڕی "ئێن بی سی"ی ئەمریکی ئاشکرایکردوە، پیت هێگسێت وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لەوتووێژە تایبەتەکانی لەگەڵ جێنێفەری هاوسەریو نزیکەکانیدا تاووتوێی ئەگەری خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەساڵی 2028دا کردوە.
بهگوێرهى سەرچاوە ئاگادارەکان، هێگسێت پێیوایە، خاوەنی هەندێک تایبەتمەندییە کە دەتوانێت سەرنجی جەماوەری بزوتنەوەی (ماگا) ڕابکێشێت، بەتایبەت بەهۆی هەڵوێستە توندەکانی لەڕوبەڕوبونەوە سیاسییەکانو بەها پارێزگارەکانی لەپرسی کۆمەڵایەتییو کولتورییەکاندا.
دیاریکردنی ئەم بابەتە پاش سەردانەکەی هێگسێت بۆ ویلایەتی ئایوا زیادیکرد کە تێیدا بەشداریی لەپشتگیریی کەمپینی زاک نان ئەندامی کۆنگرێسدا کرد، بەوپێیەی ئایوا یەکێکە لەویلایەتە گرنگە پێشوەختەکان لەهەڵبژاردنە بەراییەکانی پارتی کۆماری، ئەم سەردانە سەرنجی چاودێرانی سیاسییو شارەزایانی ڕاکێشا.
لەبەرامبەردا، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕاپۆرتەکەی بەتەواوی ڕەتکردەوە، وتەبێژێک لەوەزارەتەکەوە بەتۆڕی "ئێن بی سی"ی ڕاگەیاند، هێگسێت بەهیچ شێوەیەک بەنیازی خۆپاڵاوتن نییەو تەنها سەرنجی لەسەر سەرکردایەتیکردنی وەزارەتی بەرگرییەو ئەم هەواڵانەی بە"پێکەنیناوی" وەسفکرد.
هاوکات هێگسێت لەهەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" هەواڵەکەی ڕەتکردەوەو نوسیویهتى، زانیارییەکان 100% دورن لەڕاستییەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەت پێشوەختە بەتۆڕەکەی ڕاگەیاندوە، هەواڵەکە ناڕاستە، بەڵام ئەوان پشتیان بەسەرچاوەی نەناسراو بەستوە.
