عەبدولڕەحمان ئاپۆ ئەندامی پێشووی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی سوریا بە (زاگرۆس)ی راگەیاندووە، پێشمه‌رگه‌ی رۆژ كه هێزی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه‌یه) هه‌وڵێك هه‌یه بگه‌رێنه‌وه بۆ رۆژئاوای كوردستان.
عەبدولڕەحمان ئاپۆ باسی لەوەشکردووە، پێشبینی ده‌كه‌ین دوای سه‌ری ساڵ بابه‌تی (پێشمه‌رگه‌ی رۆژ) یه‌كلایی بكرێته‌وه بۆ گه‌رانه‌وه بۆ رۆژئاوای كوردستان.
هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، ئه‌م هێزه وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه و لە ده‌ڤه‌ری عه‌فرین و سه‌ری كانی و حه‌سه‌كه و قامشلۆ ده‌توانن رۆڵی خۆیان ببینن.