شارپرێس:
بیلال مالیکی، بەڕێوەبەری
کەناڵی "عراق الحدث" لەشەوی رابردوەوە دوای گەڕانەوەی لەئێران، لەفڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتی بەغدا دەستگیرکراوە.
میدیاکانی عێراق
بڵاویانکردەوە، بەتۆمەتی تێوەگلانی بە هەندێک پرسی گەندەڵی و وەرگرتنی پارە لە
سەرمایەداران، شەوی ڕابردوو بیلال مالیکی، بەڕێوەبەری کەناڵی "عراق الحدث" لەلایەن هێزێکی سەر بە
دەستەی دەستپاکییەوە لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەستگیرکرا.
میدیاکان باس لەوەشدەکەن،
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێكی ئەمنی هەڵیکوتاوەتەسەر ماڵی بیلال مالیکی لەگەڕەکی کەڕادە
و بارەگای سەرەکی کەناڵەکەی لەبەغدا.
هاوکات، شەوی رابردوو مستەفا
سەنەد، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق دەستگیرکردنی قوسەی شەفیق، بێژەر و پێشکەشکاری
کەناڵەکەی راگەیاند، کە گومان دەکرێت پەیوەندی بە هەمان دۆسیەوە هەبێت.