شارپرێس:
مستەفا قەرەسوو ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەریی كەجەكە ڕایگەیاند،
بۆ ڕێگریكردن لە چەواشەكاری دەنگۆكانی لێدان لە پرۆسەی ئاشتی و نیشاندانی نیازپاكی
لە پڕۆسەکەدا، پێویستە دەسەڵاتی تورکیا ڕێگە بدەن سەرکردەکانی قەندیل بە فەرمی
دیدار لەگەڵ ئۆجالاندا نجام بدەن.
مستەفا قەرەسوو بۆ كەناڵی مەدیا خەبەر ڕایگەیاند، بۆ سەركەوتنی
ئەم قۆناغە نوێیە، پێویستە حكومەت لە گرتنەبەری تێڕاونینی ئەمنیی و كورتكردنەوەی
پرسەكە تەنیا لە مژاری چەكداناندا بەدوور بێت، چونكە پڕۆسەی ئاشتی لە كاتێكدا كە تێكۆشانی
چەكداری دژی دەوڵەت ڕاگیراوە و ستراتیژی خەباتی دیموكراتیك قبوڵ كراوە، پێویستی بە
هەنگاوی كرداریی سیاسی هەیە.
دەشڵێت، كێشەی سەرەكیی یاساكە لە ئێستادا ئەوەیە كە ئۆجالان
و ژمارەیەك لە سەركردەكانی تەڤگەر ناگرێتەوە، لە كاتێكدا بەڕێوەچوون و پێشوەچوونی
ئەم پڕۆسەیە بە تەواوی لەژێر كۆنترۆڵ و دەستپێشخەریی ئۆجالاندایە و تەنیا لە ڕێگەی
گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵیدا دەگاتە ئەنجام.
لەبارەی ئەنجامدانی دیدار لەئیمڕاڵی، مستەفا قەرەسوو دەڵێت،
بۆ ڕێگریكردن لە چەواشەكاری دەنگۆكانی لێدان لە پرۆسەكە و نیشاندانی نیازپاكی لە پڕۆسەی
ئاشتیدا، پێویستە دەسەڵاتی توركیا كۆتایی بەم دواكەوتنە بهێنێت و ڕێگە بدات كە بەڕێوەبەرانی
تەڤگەر و چین و توێژەكان بە فەرمی دیدار لەگەڵ ئۆجالاندا نجام بدەن؛ چونكە بەبێ
چالاككردنی ڕۆڵی ڕاستەوخۆی ئۆجالان لەم گفتوگۆیانەدا، پڕۆسەكە تەنیا بە لێدوانی میدیایی
ناچێتە پێشەوە.
