هاوسەرۆكی پێشووی شارەوانی ئامەد ئازاد كرا

کوردستان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 331 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 هاوسەرۆكی پێشووی شارەوانیی شاری ئامەدی باكوری كوردستان سەلچوق مزراكلی دوای دەستبەسەربوونی بۆ ماوەی حەوت ساڵ لەزیندانی ئەدرنە ئازادكرا.

لەڕێوڕەسمێكدا كەسوكار و نوێنەری لایەنە سیاسییەكان و ڕێكخراوەكان پێشوازییان لەسەلچوق مزراكلی كرد كە لە زیندانی جۆری ئێفـی ئاسایشی توندی ئەدرنە ڕاگیرابو بۆ ماوەی حەوت ساڵ، دوای تەواوكردنی ڕێكارەكان ، لە زیندان هاتە دەرەوە.

خەڵكێكی زۆر بۆ پێشوازی لە مزراكلی لەبەردەم دەرگای گرتوخانەكە كۆبوونەوە و بەچەندین دروشم پێشوازیان لێ كرد.

سەلچوق مزراكلی لەلێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، بۆ ئەوەی كۆمەڵگە لەم قۆناغە نوێیەدا بتوانێت ئایندەی خۆی ببینێت، پێویستە پرۆسەی ئاشتی بە شێوەیەكی ڕوون و شەفاف بەڕێوەبچێت.

وتیشی، توركیا بە قۆناغێكی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و پێویستە لە بەرامبەر ئەو ئاژاوەگێڕییانەی كە لە دەرەوە دەكرێن، بە وریایی، هەستیاری و بە خێرایی كار بكرێت.