شارپرێس:
كاروانی دووەمی ئاوارەكانی سەرێكانی لە حەسەكەوە بەرەو نزیكەی ٥٥ گوندی سنوری شارەكە گەڕانەوە.
كاروانەكە لە نزیكەی ٧٠٠ خێزان پێكهاتووە، ئەوەش وەك بەشێك لە گەڕانەوەی بەردەوامی ئاوارەكان بۆ ماڵەكانیان.
دوابەدوای هێرشی سوپای توركیا لە نۆی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩ بۆ سەر سەرێكانی و گرێسپی، خەڵكی ناوچەكە ئاوارەبوون و لەچەند كەمپێكدا نیشتەجێبوون.
یەكەم كاروانی ئاوارەكانی سەرێكای لە ١٠ی ئابی ڕابردوو گەڕانەوە كە نزیكەی ٤٠٠ خێزانی لەخۆگرتبوو.