عێراق پێگەی خۆی لە ڕیزبەندی گەورەترین هەڵگرانی زێڕ لەجیهان دەپارێزێت

عیراق

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 580 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی جیهانیی زێڕ بۆ ئابی 2026، عێراق پێگەی خۆی لە ڕیزبەندی گەورەترین هەڵگرانی زێڕی جیهاندا پاراستوە و ڕێژەی خاوەمندارێتییەکەی زیادی کردوە.

بەپێی زانیارییەکان، یەدەگی زێڕی عێراق گەیشتۆتە 175.6 تۆن و پلەی 28ی جیهانیی گرتووە، کە دەکاتە 24.8%ی کۆی یەدەگەکەی. دوایین زانیارییەکانی عێراق دەگەڕێنەوە بۆ ئایاری 2026.

بە بەراورد لەگەڵ ئامارەکانی پێشوو، خاوەندارێتیی عێراق لە 174.6 تۆنەوە بۆ 175.6 تۆن بەرز بۆتەوە، واتە بە بڕی یەک تۆن زیادی کردوە.

هەروەک، عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە پلەی سێیەمدایە لە دوای سعودییە بە 323.1 تۆن و جەزائیر بە 173.6 تۆن.

لە سەر ئاستی جیهانیش، ئەمریکا بە 8,133.5 تۆن لە پێشەنگدایە، دواتر ئەڵمانیا بە 3,349.5 تۆن، سندوقی نێودەوڵەتیی دراو بە 2,814 تۆن، ئیتاڵیا بە 2,451.8 تۆن، و فەرەنسا بە 2,437 تۆن دێن.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی