شارپرێس:
ڕەمەزان شەریف،
ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریی دەداتە ئەمریکا کە ئەگەر دەستدرێژییەکانی درێژە پێبدات، دەبێت ئامادەی
بینینی سوپرایزی دیکەی ناوازەی ئێران بێت کە هاوکێشە ستراتیژییەکانی ناوچەکە دەگۆڕێت.
شەریف لە کۆبوونەوەی
ئەنجومەنی لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکاندا، بە ئاماژەدان بە دەستبەسەرداگرتنی ژێر دەریاییەکی
بێسەرنشینی ئەمریکا لە گەرووی هورمز، ئەم کارەی بە نموونەیەکی بڕیاردەرانەی توانای
ڕێگریی و تەکنەلۆژیی ئێران هەژمار کردووە.
ئەو فەرماندە
باڵایەی سوپای پاسداران جەختی لە ڕۆڵی ئەدمیراڵ
عەلیرەزا تەنگەسیری کە لەجەنگی 40 رۆژەدا
کوژرا، کردەوە لە داخرانی گەرووی هورمزدا و وەک "چەکێکی ستراتیژی و ڕێگری
" وەسیفی کرد.
ناوبراو دووپاتی کردۆتەوە کە تەواوی ناوچەکە لەژێر
چاودێریی وردی هەواڵگریی هێزە چەکدارەکانی ئێراندایە و هاوپەیمانیی ئەمریکا و ئیسرائیل
بەرامبەر باوەڕ و ئازایەتیی جەنگاوەرانیی ئێران چارەیەکی نییە جگە لە تەسلیم بوون.
ئاکۆ عەبدوڵڵا
ئاڵی