شارپرێس:
بهگوێرهى ڕاپۆرتێکی ئاژانسی "ڕۆیتەرز" کە لەزاری سێ سەرچاوەی ئاگاداری ئێرانییەوە بڵاوکراوەتەوە، چین بەنهێنی داوای لەئێران کردوە هەژمونی خۆی بەسەر حوسییەکانی یەمەندا بەکاربهێنێت بۆ ڕاگرتنی پەلامارەکانیان لەدەریای سور.
ئەم هەنگاوەی پهکین دوای ئەوەهات کە عەرەبستانی سعودیە داوای دەستوەردانی لەچین کردبوو، ئەوەش لەدوای پێشڕەوییە سەربازییە خێراکانی حوسییەکان لەنزیک گەروی بابولمەندەب کە مەترسی جدی لەسەر هەناردەی نەوتو ئاسایشی دەریایی دروستکردوە.
ئاژانسەکە ئاشکرایکردوە، پەکین لەپشت پەردەوە پەیامێکی توندی ئاراستەی تاران کردوە بۆ بەرگرتن لەفراوانبونی ئاڵۆزییەکان لەڕێڕەوە وزەییە گرنگەکاندا.
لەبەرامبەردا، سەرچاوە ئێرانییەکان ئاماژەیان بەوەکردوە، تاران ڕایگەیاندوە، هێنانەدی ئارامی لەناوچەکەدا بەستراوەتەوە بەکۆتاییهێنانی شەڕی ئەمریکی-ئیسرائیلی دژ بەئێران.