ترەمپ بڕیاری چارەنووسساز لەبارەی ئێرانەوە دەدات

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1193 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند، لە خاڵێكی یەكلاكەرەوە لە جەنگ لەگەڵ ئێران نزیك دەبنەوە، ڕونیشیكردەوە كە دەبێت بڕیار بدات كە ئایا هێرشە بەرفراوانەكان دەستپێبكاتەوە یان نا لە هەوڵێكدا بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێكان.

ترەمپ بەماڵپەڕی هەواڵی ئەكسیۆسی ڕاگەیاندووە: بڕیارێكی گەورە دەدەم، دەمەوێت بزانم بیانسڕمەوە یان نا؟ بڕیارێكی گەورەیە، هەموو بژاردەكان لەسەر مێزەكەن.

ترەمپ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار ڕایگەیاندووە كە بەم زووانە شەڕ كۆتایی دێت. بەڵام هەندێك لە بەرپرسانی ئەمریكا هۆشداری دەدەن لەوەی كە ململانێكان گەیشتووەتە چەقبەستووییەكی نە شەڕ و نە ئاشتی و پێیان وایە كە ترەمپ لە دوای هەڵبژاردنەكانەوە، ئەگەر تا ئەو كاتە ڕێككەوتنێك نەكرێت، ڕەنگە بگەڕێتەوە بۆ ئۆپەراسیۆنە گەورەكان.