شارپرێس:
وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی
عێراق هەفتەی داهاتوو بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبونەوەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان
دەچێتە ئەمریکا و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپیش کۆدەبێتەوە.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی
عێراق بە میدیای فەرمی عێراقی راگەیاندوە،" بەپێی کارنامەی سەردانەکەی سەرۆک
وەزیران بۆ ئەمریکا، بڕیارە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک و
سەرکردەی وڵاتانی دیکە کۆببێتەوە ".
ئەوەشیخستەڕوو،" زەیدیی
لەکۆبونەوەی کۆمەڵەی نەتەوەیەکگرتوەکان وتاری دەبێت ".
وتەبێژی حکومەت وتیشی،" 30 ئەیلول وەرچەرخانێکی سەروەری گرنگ دەبێت بۆ عێراق، لەدوای ئەو
وادەیەوە عێراق هەماهەنگییە ئابورییەکانی لەگەڵ ئەمریکا پەرەی زیاتری پێدەدات
".