ئیسرائیل داوا دەكات ئەندامانی حەماس لە ئەنتالیا نیشتەجێبكرێن

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 357 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 یسرائیل كاتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە پێشنیاری كرد كە توركیا ئەندامانی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە وەربگرێت، دوای ئەوەی ئیسرائیل ئامادەیە دانیشتوانی ئەو كەرتە دەربكات ئەگەر گڵۆپی سەوزی لە ئەمریكاوە بۆ هەڵبكرێت.

كاتس لە پلاتفۆرمی ئێكس نوسیویەتی، ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە كاركردن بۆ گەیشتن بە ئامانجە ئەمنییەكانی و دڵنیابوون لەوەی مەترسیی ٧ی ئۆكتۆبەر نەگەڕێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەگەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دەیەوێت هاوكاری براكانی بكات لە غەززە با ڕێگەیان پێبدات ڕوو لە ئەنتاڵیا بكەن، كە بەهۆی نەبوونی گەشتیارانی ئیسرائیلەوە زۆر چۆڵ بووە".

ئەنتالیا شارە كەناراوییە گەشتیارییە بەناوبانگەكەی توركیا، پێش ئەوەی پەیوەندییەكانی نێوان دوو وڵاتەكە بەشێوەیەكی بەرچاو تێكبچێت و گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەردوو وڵات ڕابگیرێت، شوێنێكی سەرەكی گەشتیارانی ئیسرائیل بوو.

توركیا پێشتر ڕێگەی بە سەركردەكانی حەماس دابوو لەسەر خاكەكەی نیشتەجێ بن.