شارپرێس:
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بەفەرمی بڕیاریدا دەستپێکردنی دەوامی فەرمیی قوتابخانەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2026 ـ 2027) پێشبخاتو بڕیاردرا ڕۆژی 1ی تشرینی یەکەمی داهاتوو ببێتە یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی لەسەرتاسەری وڵاتدا، ئەمەش لەجیاتی ئەو بەروارەی کە پێشتر دیاریکرابوو.
بهگوێرهى ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەت کە ئەمرۆ پێنجشەممە بڵاوکراوەتەوە، ئەم بڕیارە دوای ئەوەدێت کە وەزارەت سەرجەم ئامادەکارییەکانی خۆی بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن تەواوکردوەو توانیویەتی ژینگەی قوتابخانەکانو سەرجەم پێداویستییە کارگێڕییو فێرکارییە پێویستەکان بۆ پێشوازیکردن لەقوتابیان ئامادەبکات.
لەم چوارچێوەیەدا، عەبدولکەریم عەبتان جبوری وەزیری پەروەردەی عێراق، ڕێنمایی بەپەلەی ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە کردوە تا تەواوی ڕێکارە پێویستەکان بگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەو دڵنیابونەوە لەئامادەیی تەواوی باڵاخانهى قوتابخانەکان بۆ پێشوازیکردن لەخوێندکاران لەم بەروارە نوێیەدا.
پێشئەوەی وەزارەتی پەروەردە بڕیاری پێشخستنی دەوام بدات بۆ 1ی تشرینی یەکەم، بڕیارى پێشوتر لەلایەن وەزارەتەوە بۆ ڕۆژی یەکشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2026 دواخرابوو.
