ئێران لەنزیک هورمز هێرشیكرده‌سه‌ر کەشتییەکی بازرگانیی هاوبەش لەگەڵ ئەمریکا

جیهان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2497 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوز-ی ئەمریکی لەزاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە ئاشكرایكرد، کەشتییەکی بازرگانی کە گرێبەستی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا هەیە، لەنزیک گەروی ستراتیژیی هورمز ڕوبەڕوی هێرشێکی چڕی هێزەکانی ئێران بوەتەوە.

به‌گوێره‌ى زانیارییەکان، هێرشەکە لەڕێگەی چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)و موشەکێكى بالیستیه‌وه‌ ئەنجامدراوە؛ تێیدا موشەکه‌كه‌ بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەر کەشتییەکە کەوتوەو زیانی پێگەیاندوە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردوە، لەئەنجامی ئەم پێکانەدا، چەندین سەرنشین‌و کارمەندی سەر کەشتییەکە بەسوکی برینداربون کە بەشێکیان بەهۆی هەڵمژینی دوکەڵی تەقینەوەکەوە توشی هه‌ناسه‌ ته‌نگى بون‌و لەئێستاشدا برینداره‌كان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی پێویست گوازراونەتەوە بۆ یەکێک لەوڵاتانی سەر کەناری کەنداو.