شارپرێس:
بارەگاى خاتەمولئەنبیا بڵاوىکردەوە،
زانیاریان هەیە کە ئەمریکا لەپلانیدایە بە هاوکاری چەند وڵاتێکی ناوچەکە دەست بە هێرش
بکاتەوە، هۆشداریش بەو وڵاتانە دەدات کە هاوکاری ئەمریکا دەکەن لەو هێرشانە و دەڵێت،
ئیتر ناتوانن چاوەڕێی دانبەخۆداگرتنی ئێران بکەن.
بارەگاى خاتەمولئەنبیا لەڕاگەیاندراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد،" ئەمریکا بڕیاریداوە بە رەزامەندی و گڵۆپی سەوزی هەندێک لە
وڵاتانی ناوچەکە و لە رێگەی کۆبونەوەیەکی هاوبەشەوە لە یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا،
هێرش دژی ئێران دەستپێبکاتەوە ".
ئەوەشیخستەڕوو،" هۆشداری
توند دەدەینە ئەمریکا، ئەگەر هەر هەڵەیەک دژی ئێران بکەن.، ئەوا سەرجەم بنکە و
بارەگاکانیان لە ناوچەکەدا دەکەینە ئامانجی هێرشی بەردەوام ".
تاران هۆشدارییەکیشی ئاراستەی وڵاتانی
ناوچەکە کرد و وتی،" هەر وڵاتێک پشتگیری
لە دەستدرێژییەکانی ئەمریکا دژی ئێران بکات، ئەوا بە هاوبەش و تێوەگلاو لەو کارە ئەژمار
دەکرێت و ناتوانێت چاوەڕوانی لەخۆبردویی یان نەرمونیانی لەلایەن ئێرانەوە بێت
".
هاوکات، دۆناڵد
ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، "شتێكی گەورە" ڕەنگە زۆر بە زویی
سەبارەت بە ئێران ڕوبدات.