حوسییەکان هەڕەشەی هێرشكردنەسەر چەند وڵاتێكی دیكە دەكات

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 839 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامێکی دەفتەری سیاسیی گروپی چەکداری ئەنساڕوڵای حوسی، هەڕەشەی لەتورکیاو پاکستان کردوە و هۆشداری داوە ئەگەر ئەم دوو وڵاتە پشتگیری لەسعودیە بکەن، دەبنە ئامانجی هێرشی ئەم گروپە.


دەشڵێت پەیامێک بۆ هەردوو وڵاتەکە نێردراوە تا ڕێز لەخۆیان بگرن و هۆشداری داوە کە حوسییەکان ئەگەر تورکیاو پاکستان پشتگیری سعودیە بکەن، سزایان دەدەن.

ئەم هەڕەشەیە لەکاتێکدایە،  کە پەیوەندییەکانی نێوان یەمەن، سعودیەو هێزە ناوچەییەکان جارێکی تر بونەتە بابەتی گرنگی ئەمنی و سەربازی، بەتایبەتی لەپەیوەندی ڕۆڵی وڵاتانی ناوچەکە لەملمڵانێی یەمەن و دەریای سور.