سوپای پاسداران هەڕەشەی ئەوە لە ئەمریکا دەکات، "جوگرافیا جەنگ" بگۆڕێت و چەکی نوێ بەکاربهێنێت.
حسێن مەحەبی، وتەبێژی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا هێرشی نوێمان بکاتە سەر، جوگرافیای جەنگەکە دەگۆڕین و چەکی پێشتر بەرکانەهێنراو بەکاردەهێنین.
ئەو قسانەی وتەبێژی پاسداران هاوکاتە لەگەڵ قسەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، بەمزووانە شتێکی گەورە لەبارەی ئێرانەوە ڕوودەدات.
ترەمپ باسی لە سێ بژاردە لەبارەی ئێرانەوە کردووە، لێدان لە ئەمریکا، یان جێهێشتنی ئابوورییەکەی هەرەس بهێنێت، یان گەیشتنە ڕێککەوتن.