شارپرێس:
شاندێکی باڵای کۆنگرەی گەل سەردانی دەزگای میدیایی شارپرێسیان
کرد و لە نزیکەوە سوپاس و دەستخۆشییان ئاراستەی شارپرێس کرد و رۆڵی کارەکانی دەزگاکەیان
لە هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و یەکبوونی نەتەوەیی بەرزنرخاند.
شاندەکەی کۆنگرەی گەل بە سەرۆکایەتی ڕەمزی کارتاڵ سەرۆکی
کۆنگرەکە وێرای لە نزیکەوە بەسەرکردنەوەی شارپرێس وەک دەزگایەکی میدیایی ئەهلی ئازاد،
سوپاس و پێزانینی خۆیان و تەواوی کۆنگرەکەیان گەیاندە بەرپرسان و کارمەندانی شارپرێس
لە پای کاری پیشەییانە و ئەرک و رۆڵی راستگۆیانە و کاری بەردەوام لە پێناو یەکبوونی
نەتەوەیی.
لە گفتوگۆیەکی دۆستانەدا بە وردی باس لە دۆخی ئێستای هەرچواربەشی
کوردستان کراو گۆرانکاریەکانی ناوچەکە و جیهان
و پێگە و ڕۆڵی کورد لە گۆرانکاریەکاندا سەرنجی خرایە سەر.
سەرۆکی کۆنگرەی گەل ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە میدیای ئازاد
ڕۆڵیکی بەرچاو و کاریگەر بگێڕێت بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە هەستیاری دۆخەکە و فشاریش
لە دەسەڵاتداران و بەرپرسان بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ گۆرانکاریەکان هەنگاوی بەرپرسیارانە
هەڵبگرن و کورد لە شەپۆلی گۆرانکاریەکان دوربخەنەوە و لەبری بوون بە قوربانی دەستەوت
بە دەستبهێنین لە گۆرانکاریەکاندا.