شارپرێس:
سەرچاوەیەك لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕۆژی دووشەممە وردەكارییەكانی كۆبوونەوەیەكی چوارچێوەكەی ئاشكرا كرد كە ڕۆژی یەك شەممە لەسەر بانگهێشتی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی هومام حەمودی و بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو بۆ تاوتوێكردنی قەدەغەكردنی نیشتنەوەی فڕۆكە ئێرانییەكان لە فڕۆكەخانەكانی عێراق.
ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە، " ئامادەنەبوونی نوری مالیكی و هادی عامری، بەهۆی پابەندبوونی پێشوەختەی تایبەتی خۆیان، كۆبوونەوەكەی گۆڕی بۆ دانیشتنێكی ڕاوێژكاری لەنێوان سەركردەكانی چوارچێوەكەدا".
ڕونیشیكردەوە، سەرۆك وەزیران لە میانی دیدارەكەدا پێداچوونەوەی بەو لێكتێگەیشتن و خاڵە گرنگانەدا كرد كە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و لەگەڵ بەشێك لە بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریكا تاوتوێی كردووە، هەروەها سیناریۆی قۆناغی داهاتووشی لە ژێر ڕۆشنایی پێشهاتە جیۆپۆلەتیكی و سەربازییەكانی ناوچەكەدا باسكرد.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكەدا "پرسی قەدەغەكردنی گەشتە ئاسمانییەكانی ئێران و كاردانەوەكانی لەسەر عێراق، و چۆنیەتی ڕەتكردنەوەی" تاوتوێ كراوە.
هاوكات بڕیارە ئەو پرسە لە كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەشدا تاوتوێبكرێت، كە بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت.
